نوچەنێت
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێم تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆیە كشەممە ٢٨-١-٢٠١٨ رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە كۆبوونهوهیەکدا لەگەڵ لیژنهی باڵای ئهنفلۆنزای باڵنده له دیوانی وهزارهتی تەندروستی، بۆ خۆ ئامادهكردن و گرتنهبهری چهند رێ و شوێنێك بۆ ئهو مهبهسته رایگەیاند”هاوڵاتیانی خۆشهویست دڵنیا دهكهینهوه، كه تا ئێستا ئهو حاڵهته له ههرێمی كوردستان بوونی نییه”.
بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، وەزارەتی تەندوستی ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
١- کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای کۆنتڕۆڵی ئەنفلۆنزا لەهەرێمی کوردستان ، بەسەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکانی تر.
٢- پێکهێنانی ژووری کار، لە پارێزگاکانی هەرێم بەسەرۆکایەتی بەڕێز پارێزگار و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندارەکانی تر لە ئاستی پارێزگا.
٣- هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتەرنەری، بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش و گرتنەبەری ڕێوشوێنە ڤێتەرنەریە پێویستەکان، بۆ ڕێگری لە هاتن و بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە لەناو پەلەوەر دا.
٤- بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پەتاگەری و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە، ڵە نەخۆشخانە و دەزگا تەندرووستیەکانی هەرێم.
٥- دابینکردنی دەرمان و پێویستی خۆپارێزی کەسی و، پێداویستیە تاقیگەیەکان بۆ دەستنیشانی نەخۆشییەکە.
٦- دیاریکردن و ئامادەکردنی قاوشی جیاکردنەوەی نەخۆش، لە یەکێک لە خۆشخانەکان لەهەر پارێزگایەک بۆ ئەو حاڵەتانەی گومانی نەخۆشیەکەیان لێدەکرێت.
٧- بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی، بۆ هاووڵاتیان.