عیراق و بەغدا یەکەمن

0

نوچەنێت-هەولێر

راپۆرتێکی نوێی (نێوەندی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی) ریزبەندی وڵاتان و شارەکانی جیهانی دیاریکردووە. بەپێی ئەو کردە تێرۆریستییانەی لە چوار ساڵی رابردوو تێیاندا روویانداوە.

لە ریزبەندی وڵاتاندا، عێراق یەکەمین وڵاتی جیهانە لە ئەنجامدرانی کردەی تیرۆریستیدا ، لەبەرئەوەی کە لە چوار ساڵی رابردوو،  ١٠ هەزار کردەوەی تیرۆریستی تێیدا روویانداوە.

لەنێوان شارەکانیشدا، بەغدا پلەی یەکەم و موسڵ پلەی سێیەمیان وەرگرتووە لەسەر ئاستی جیهان، بەوەی لە بەغدا ٢٩٠٠ کردەی تیرۆریستی و لە موسڵ ٨٠٦ کردەی تیرۆریستی روویانداوە.

پێنج وڵاتی یەکەمی ریزبەندییەکە ئەمانەن:

١-عێراق:٢٩٠٠ کردەی تیرۆریستی

٢-پاکستان: ٧٢٠٠ کردەی تیرۆریستی

٣-ئەفغانستان: ٦٦٠٠ کردەی تیرۆریستی

٤-هیندستان: ٣٠٠٠ کردەی تیرۆریستی

٥-فلیپین: ٢٢٠٠ کردەی تیرۆریستی

 

ریزبەندی شارەکانیش لەسەر ئاستی جیهان بەمجۆرەیە:

بەغدا: ٢٩٠٠ کردەی تیرۆریستی

کەراچی: ١٠٠٠ کردەی تیرۆریستی

موسڵ: ٨٠٦ کردەی تیرۆریستی

مەقادیشۆ:٦٦٨کردەی تیرۆریستی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com