نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره به‌مزوانه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام ئاگاداری پێكهاته‌ی شانده‌كه‌نین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٨-١-٢٠١٨ هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیر‌ڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە راگەیاندن بڵاوکرایەوە، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌هه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی سه‌ردانی وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیر‌ڤان بارزانی بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێمه بیستومانه ئه‌وه‌یه کە بڕیاره وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مزوانه سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام هیچ شتێكی فه‌رمیمان له باره‌ی پێكهاته‌ی شانده‌كه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. ونازانین كێ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات. ئه‌وه له ڕۆژانی داهاتوو رون ده‌بیته‌وه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دەڵێت، كاك نێچیر‌ڤان خۆی له داڤۆسه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه به‌مزوانه وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. زانیارییه‌كانی ئێمه‌ش له‌و لێدوانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.