هەیکەلی حکومەت بچوک دەکرێتەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، پێشنیار دەکات کە هەیکەلی حکومەتی هەرێم بچوک بکرێتەوە و بکرێتە حکومەتێکی پوخت، بۆئەوەی ئیش و کارەکانی بەباشی بەڕێ بکات.

به‌ده‌ر له‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ بواری موچه‌ و خانه‌نشینی، ئێستا لێکۆڵینەوە لە هه‌یكه‌لی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت، بەمەبەستی بچوککردنەوەی حکومەت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارە ی بچوک کردنەوەی هەیکەلی حکومەتی هەرێم رایگەیاند” ئاساییە ئەگەر حکومەتی هەرێم، هەیکەلی خۆی بچوک بکاتەوە. ئەویش بەکەمکردنەوەی وەزارەتەکان بۆ چەند وەزارەتێکی دیاریکراو، بە جۆرێک ئەو وەزارەتانەی ئیش و کارەکانیان پەیوەندی بەیەکەوە هەیە، بکرێنە یەک وەزارەت”.

ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، کە-کەمکردنەوەی وەزارەتەکانی حکومەت رۆتینات کەم دەکاتەوە، چونکە هەندێک شت هەیە لە بەڕێوەبەرایەتییەک جێگای دەبێتەوە نەک دامەزراوەیەکی هەبێت.

شوان شێخ ئەحمەد، هەروەها دەڵێت”من لەگەڵ ئەوەدام، کەهەیکەلی حکومەتی هەرێم بچوک بکرێتەوە، قۆناغی ئەمڕۆ ش وادەخوازێت، نەک بەو هەیکەلە فراوانەی کەهەیە لەوانەیە حکومەتێکی گەورەی دونیا بەم شێوەی ئێمە نەبێت، ئومێد دەکەین ئەوە بکرێت و لە رابردووش کاری بۆکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com