تایبه‌ت:نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته نرخی به‌نزین له پاریزگای سلێمانی هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقی لێ بكریت. داوا له به‌غدا ده‌كات، به‌نزین به نرخی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به سلێمانی بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٨-١-٢٠١٨، غالب محەمەد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كردووه، داوادەکات، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به نوسراوی فه‌رمی داوا له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عێراق بكات، تێیدا داوا له به‌غدا بكرێت، به‌نزین بۆ پارێزگای سلێمانی به‌و نرخه‌ی كه بۆ پاریزگاكانی دیكه‌ی عێراقی دابین ده‌كات، بنێریت .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، غالب محەمەد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی به‌رزی كردوه‌ته‌وه بۆ هاوتاكردنی نرخی به‌نزین له سلێمانی، هاوشێوه‌ی پاریزگاكانی دیكه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌نزین به نرخی ٤٥٠ دینار ده‌ده‌نه هاوڵاتیان، به‌ڵام له سلێمانی، نرخی لیترێك به‌نزین له سه‌رو ٧٠٠دیناره‌وه‌یه. بۆیه داوامان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه، به نوسراو داوا له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكه‌ن، كه هاوشێوه‌ی پاریزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به‌نزین بۆ سلێمانی دابین بكرێت.
غالب محەمەد دەڵێت، لەبەرئەوەی پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا سه‌ر به عێراقه، پێویسته وه‌ك هاوڵاتیانی دیكه‌ی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكریت. وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌نزین به نرخی پاریزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ سلیمانی دابین بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بڕیاریان داوه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن و به نوسراو ئه‌و داوایه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عێراق به‌رزبكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر نوسراوه‌كه‌ش نه‌كرا، ئه‌وا له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌ندا ئه‌و داوایه بخریته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.