نوچەنێت: تایبەت
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركوك رده‌گه‌یه‌نێت، هێزی پێشمه‌رگه ڕیگری له هه‌وڵیكی سوپای عێراق کرد، كه به نیازی پێشڕه‌وی بوون .
دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، سوپای عێراق داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سنوره‌كانی ٢٠٠٣ی پیش ڕوخانی رژێمی سه‌دام حسین ده‌كه‌ن. پیشمه‌رگه‌ش ئه‌و هه‌وڵانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، وه‌ستا ڕه‌سوڵ به‌رپرسی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك-قه‌ره‌هه‌نجیر، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی جوڵه‌ی سوپای عێراق، به ئاراسته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر و ناوچه‌كانی دیكه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٨-١-٢٠١٨، جوڵه‌یه‌كی سوپای عێراق به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی حه‌سار و ناوشوان هەبوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ریان وه‌ستانه‌وه و ریگه‌یان له پێشڕه‌ویه‌كه‌یان گرت .
وه‌ستا ڕه‌سوڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، پیشمه‌رگه ئه‌و هێزی سوپای عێراقی ناچار به كشانه‌وه كرد، به‌بێ هیچ شه‌ڕو ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌یه‌ك.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پیشمه‌رگه ره‌تیكرده‌وه، كه سوپای عێراق به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی كفری و ناوچه نه‌وتیه‌كانی كۆرمۆر جوڵه‌ی كردبێت و گوتی ، سوپای عێراق به ئاراسته‌ی ئه‌و ناچانه جوڵه‌ی نه‌كردوه. هێزی پیشمه‌رگه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك له هه‌موو میحوه‌ره‌كان له ئاماده‌باشی دایه.