نوچەنێت
كچە شەڕڤانێك بە ناوی ئاڤێستا خابور، رێگە لە پێشڕەوی تانکێکی سوپای تورکیا دەگرێت.
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین، پێی نایە نۆیەم رۆژی خۆیەوە. وێڕای هێرشێ ئاسمانی و زەمینی تا ئێستا سوپای تورکیا نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات.
لە شەڕی شەوی رابردووی نێوان ھێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا لە شارۆچكەی چندرێسی سەر بە کانتۆنی عەفرین، كچە شەڕڤانێك بەناوی ئاڤێستا خابور، بە بۆمبی دەستی دەچێتە بەردەم تانكێكی توركیا، بۆ ئەوەی رێگری لێ بكات، دوای تەقاندنەوەی تانكەكە خۆشی گیان لە دەستدەدات. بە تەقاندنەوەی ئەو تانكە، ھێرشەكەی توركیا لەو سنورە شكستی ھێناوەو سوپای توركیا، نەیتوانیوە پێشڕەوی بكات.