نوچەنبێت
لیژنەكەی بەغدا بۆ وردبینی موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم، كارەكانی لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی، كۆتاییهات و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە موچە رەوانە دەكرێت.
دکتۆر ڤیان حسێن، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی وردبینی موچەی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم، بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە”وردبینی لە لیستی موچەی دیوانی وەزارەتی تەندروستی، كۆتاییهاتوەو پرۆسەی وردبینییەكە لەشوێنەكانی دیكە دێژەناكێشێت”.
بەڕێوەبەری پلاندانانی تەندروستی هەرێم، گەشبینی خۆشی بەخەرجكردنی موچەی تەندروستی و پەروەردە نیشانداوەو دەڵێت “بەمنزیكانە موچەی هەردوو وەزارەتی تەندورستی و پەروەردە، خەرجدەكرێت”.