نوچەنێت: تایبەت
لە چەند رۆژی رابردوو فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر بارودۆخی عەفرین، داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی کردبوو. بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بکات ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دەڵێت”یەکێک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، باسکردنی دۆخی عەفرین دەبێت”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەشار مشیر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند” لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. تائێستا ئەجیندای کۆبوونەوەکە دیارنییە، بەڵام یەکێك لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکە باسکردنی بارو دۆخی عەفرین، دەبێت”.
ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، کە دۆخی عەفرین کێشەیەکی گەورەیە و پێویستە بەزوترین کات، ئێمە وەکو پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆمان دیاریبکەین، بۆیە لەوانەیە باسکردن لە بارو دۆخی عەفرین، یەکێک بێت لە تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە.