نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام لایەن هەیە نایەوێت لەکاتی خۆیدا بکرێت.
رۆژی ٢٣ی ئەم مانگ وهفدێكی باڵای کۆمسیۆنی سەربەخۆی ههڵبژاردنهكان و راپرسی لەهەرێمی کوردستان، سهردانی پهرلهمانی كوردستانیان كرد و لهگهڵ لیژنهی كاروباری پهرلهمانی كوردستان كۆبونهوه، بە مەبستی تاوتوێکردنی ههڵبژاردنهكانی داهاتووی هەرێم و ئامادەکاریەکانی کۆمسیۆن، بەڵام تائێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شیلان جەعفەر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند” ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر لەکاتی خۆیشیدا نەکرێت لەگەڵ ئەوەداین پێشبخرێت، چونکە ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان، بەم شێوەی ئێتستا ناچێت بەڕێوە، بۆیە پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە بۆ ئەوەی کێشەکان یەکلابکرێتەوە”.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ لایەنێکی سیاسی هەیە، رێگربێت لە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، شیلان جەعفەر گوتی”بەڵێ بێگومان لایەنی سیاسی هەیە، نایەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام لەبەر جەماوەر و پێگەی خۆی ناتوانێت بەئاشکرا- رای بگەیەنێت”.