بەرپرسێکی یەکێتی: بۆیە واز لەیەکێتی دێنم تابتوانم خزمەتی خەڵک بکەم

0

نوچەنێت

جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین، کە بە نەتەوە کوردە و خەڵکی شاری دوز خورماتووە، ئەمڕۆ واز ھێنانی خۆی لەریزەکانی یەکێتی راگەیاند.

دکتۆر ئەمین عەزیز جەواد داودی، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، لە ساڵی  ٢٠٠٩  ھەڵبژێردرا بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و پاشان لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پۆستی جێگری پارێزگاری سەڵاحەدینی وەرگرت.

دکتۆر ئەمین، جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین، لە فەیسبوکی تایبەتی خۆی  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە “بە ھەموو خەڵکی رادەگەیەنم، کە ھیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نەماوە”.

جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین، سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری وازهێنانی له‌ یه‌كێتی ئاماژەی بەوەکردوە”بۆیه‌ واز له‌ كاری حزبی دێنم، تا بتوانم زیاتر خزمەتی خەڵک بکەم، بەتایبەتی خەڵکی شاری خورماتو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com