نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بوجه‌ی عێراق په‌سه‌ند نه‌كرێت بۆ كورد باشتره، چونكه له پڕۆژه‌ی بودجه‌دا پێشێلكاری زۆر به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كراوه.
دوای تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ساڵی نوێی ٢٠١٨‌دا تا ئیستا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ٢٠١٨ی لەپەرلەمانی عێراق پەسەندبکرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق، كیشه‌ی زۆری تیدایه و كورد وسوننه و به‌شێك له شیعه، دژی پڕۆژه یاساكه‌ن بۆیه په‌سه‌ندكردنی به زه‌حمه‌ت ده‌بینم.
نه‌جیبه نه‌جیب رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی عێراق بۆ كورد و هه‌رێمی كوردستان باشتره، چونكه پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق پێشێلكاری زۆری به‌رامبه‌ر كورد تیدایه. له پڕۆژه یاسای ساڵی پاری عێراق ٪١٧ بۆ هه‌رێم ته‌رخانكرابوو، ناوی هه‌رێمی كوردستانیش له بودجه هێنرابوو. بۆیه بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان باشتره، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستابێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی بوجه حكومه‌تی عێراق جدی نی یه و ئیراده‌یه‌كی به‌هیزیان نی یه، بۆئه‌وه‌ی بودجه په‌سه‌ند بكرێت و زۆرینه‌ی پەرله‌مانتاره‌كانی عێراقیش سه‌رقاڵی بابه‌تی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی.
نه‌جیبه نه‌جیب ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا حكومه‌تی عێراق، به پێی ده‌ستور ده‌توانێت ١ له‌سه‌ر ١٢ی بودجه رابكێشێت و خەرجی بكات به‌بێ په‌سه‌ندكردن.