نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وامه و هێشتا دوانه‌خراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌مه ٢٧-١-٢٠١٨، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بەمەبەستی دیاریكردنی رۆژێك بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ، بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی یه‌كێتی هه‌تا كاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، دەست بە کۆبوونەوەکانی کردەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوەهەبوو کە گوایە ئەمڕۆ کۆبوونەوە نەکراوەو بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی داواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی بۆ كاتێكی نادیار رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هێشتا به‌رده‌وامه و دوانه‌خراوه. نازانین ئایا كۆبونه‌وه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت یان دواده‌خرێت، چونكه تا ئیستا خۆم له كۆبونه‌وه‌كه‌دام و دوانه‌خراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی ١٠ كه‌سی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی محەمەد وه‌تمان گوتی، تا ئیستا ئه‌و ده‌سته ١٠كه‌سییه پیكنه‌هێنراوه و له گفتوگۆكردنداین له‌سه‌ری.
سەبارەت بەدیاری کردنی رۆژی کۆنگرە، بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت، هێشتا به فه‌رمی له‌سه‌ر ڕۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوینه‌ته ریككه‌وتن. ئه‌و به‌روارانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌مویان پیشنیارن، نه‌ك بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.