نوچەنێت
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە ٧ ملیۆن و ٢٨٣هەزار كەس زیاترە. زۆرترین رێژەی دانیشتووان لە ناوەندی قەزای هەولێرە و، كەمترین ژمارەش لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانییە.
ئەمڕۆ دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان، ژمارەی دانیشتوانی سـەرجەم پارێزگا و قەزاكانی هەرێمی كوردستانی بەپێی مەزەندەی ساڵـی ٢٠١٨ بڵاوكردەوە، كە كۆی گشتی ٧,283,750 كەسە و كۆی ژمارەی دانیشتونی دەرەوەی هەرێمیش ٦٢٣,519 كەسە.
راشیگەیاند كە بەرزترین ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان، دەكەوێتە قەزای هەولێر و نزمترین ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان دەكەوێتە قەزای ماوەت، رێژەی گەشەی ژمارەی دانیشتوانی كوردستانیش = ٢.8%.
دەقی بڵاوکراوەکەی دەستەی ئامار:
ژمارەی دانیشتوانی سـەرجەم پارێزگا و قەزاكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی مەزەندەی ساڵـی ٢٠١٨
• پـارێـزگـای هـەولێر
هەولێر 1.010.750
دەشتی هەولێر 236.382
ڕەواندز 52.808
مێرگەسۆر56.682
كـۆیـە 119.526
شـەقلاوە 159.934
چـۆمان33.402
سـۆران 198.779
خەبـات 117.850
• كۆی پـارێـزگای هەولێر 1,986,113
• پـارێـزگای سلێمانی
سلێمانی 898.242
چـەمچەماڵ 173.622
پێنجویـن 47.057
چـوارتـا 21.673
ڕانیــە 241.261
قـەرەداغ 11.105
كـفری 56.192
قەڵادزێ 133.426
كـەلار 204.214
دۆكان 73.700
دەربەندیخان51.500
شارەزوور 71.785
سـەیدسادق89.425
مـاوەت 9.630
• كۆی پـارێـزگای سلێمانی 2,082,832
• پارێزگای دهـۆك
دهۆك 411.727
زاخـۆ 303.015
ئاكــرێ194.110
ئـامێدی127.081
سـێمــێـل 205.642
بـەردەرەش155.940
• كۆی پـارێـزگای دهۆك 1,397,515
• پارێزگای كەركوك
كەركوك 985.692
دوبز 136.901
داقـوق 71.188
• كۆی پـارێـزگای كەركوك 1,193,781
• پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 111.355
• قـەزا دابـڕێنراوەكانی دەرەوەی هەرێـم
شێخان 162.500
شنگال 93.820
مەخمور 222.776
خانەقین 15.140
دووزخوماتوو 129.283