نوچەنێت
لەئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین، دەیان منداڵ لەو شارە بوونە قوربانی، رێکخراوی منداڵپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم بارەیەوە هۆشداری دەدات.
رێکخراوی منداڵپارێزی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان(یونسێف) لە بیاننامەیەکدا دەڵێت، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا لە شاری عەفرین، به‌لای كه‌م ١١ منداڵ کوژراو و دەیانی دیکە برینداربوون.
بەپێی بەیاننامەکەی یونسێف، له‌ئێستادا ناوچه‌ی عه‌فرین له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاری ئه‌منی و مرۆییدایە. ئه‌و خێزانانه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان رایدەکەن، سەرمای زستان شپرزەی کردوون.
هاوکات داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له سوریا دەکات، پپاراستنی خه‌ڵكی سڤیل له‌به‌رچاو بگرن. به‌تایبه‌ت منداڵان، هەروەها دەروازەی ئەمنی بۆ ئەو خەڵکە بکەنەوە کە لە ناوچەی شەڕ رادەکەن.