نوچەنێت
بەگوێرەی هەواڵەکان، تا ئێستا ٥٠ هاوڵاتی سڤیل بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە عەفرین شەهیدبوون. دوێنێ خێزانێکی ٧کەسی بوونە قوربانی.
رۆژی شەممە ٢٠-١-٢٠١٨، تورکیا بە ناوی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) هێرشی کردە سەر عەفرین و لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی شارەکە بۆردومان کراو، تا ئێسا بەردەوامە. وێڕاى بهشدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانهكانى سوپاى توركيا، هێزى ئاسمانى ئهو وڵاته، بە هاوکاری دهيان ههزار له چهكداره ميليشياييهكانى(سوپاى سوورياى ئازاد) ئەنجام دەدرێت.
بەپێی هەواڵەکان، دوێنێ هەینی ٢٦-١-٢٠١٨، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە، خێزانێکی ٧کەسی شەهیدبوون. لەرۆژی دەستپێکردنی هێرشەکەوە تا ئێستا ٥٠ هاوڵاتی سڤیلی شەهیدو ١٠٠ هاوڵاتی برینداربوون.