نوچە-تابناک
بەرێووەبەری باڵای کۆمپانیای نەوت ئێنی ئیتالیا دەڵێت، نێونجی نرخی هەر بەرمیل نەوت لە ساڵی ٢٠١٨ دەگاتە ٦٠ بۆ ٦٥ دۆلار.
کلۆدیۆ دێسکالزی، بەرێوەبەری باڵای جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی ئێنی گوتی، نرخی نەوت لە ساڵی رابردوو، زۆرتر لە ژێر کاریگەری رووداوە سیاسییەکاندا بووە.
ئەم بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتی ئێنی، لە میانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس ،گوتیشی، دابەزینی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک و روسیا و نەبوونی وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتیەکان، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
دێسکالزی، ئەوەشی خستە روو، کە ئەمساڵ بڕیارە بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێل تا یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا بەرزبێتەوە، ئەمە بەو مانایە کە نرخی نەوت بە شێوەی نێونجی دەکاتە ٦٠ بۆ ٦٥ دۆلار.
بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، رووداوە سیاسیەکان بۆتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ نمونە کەم بوونەوەی وەبەهێنانی نەوت لە ڤێنێزۆئێلا، لیبیا و هەروەها نیگەرانە لە بارەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە ئەگەر گەمارۆکانی نوێی سەر ئەم وڵاتە.
ئەم بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتی ئێنی جەختیش دەکاتەوە:لە وەها هەلومەرجێکدا،هەر جۆرە رووداوێکی جیئۆپۆلۆتی،دەتوانێ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بەدواوە بێت.