نوچەنێت
دیدار و کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهان لە داڤۆس، بەردەوامن و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی شاندی ژاپۆن کۆبووەوە.
رۆژی هەینی ٢٦-١-٢٠١٨، کە کۆتا رۆژی کۆڕبەدەکەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کێنتۆرا سۆنورا، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و سەرۆکی شاندی ژاپۆن لە داڤوس، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەشداربوون.
لە ٢٣ی ئەم مانگە ٤٨مین کۆڕبەندی ئابوریی جیهان لە داڤۆس، دەستیپێکرد و دەیان سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی جیهان تیادا بەشداربوون و رۆژی ٢٦ ی مانگ کۆتا رۆژی کۆڕبەندەکەیە، تیایدا بناخەی چەندین پەیوەندی و رێککەوتننامە دانران. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتان ئەنجامدان.