نوچە-هەولێر
لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ راشد غەنوشی، سەرۆکی پارتی نەهزەی تونس، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگی کردنەوەی کونسوڵخانەی تونس لە هەولێر، کردووەتەوە. هاوکات باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی تونس و کوردستان، کردووەتەوە.
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی داڤۆس، نێچیرڤان بازان،ی لەگەڵ چەندین کەسایەتی گرنگی جیهانیی کۆبووەوە. کە یەکێکیان کەسایەتی ناسراوی تونس راشد غەنوشی بوو. کە پێشتر حیزبەکەی پارتی دەسەڵاتداری تونس بووە و ئیستاش سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە و کەسایەتی دیاری تونس و جیهانی ئیسلامییە، لە چەند دەیەی رابردوو. ئێستا یاریدەدەری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامیی جیهانییە بۆ کاروباری کەمینەکان، هەروەک جێگری سەرۆکی هەمان رێکخراوی جیهانیییە و ئەندامی مەکتەبی ئیرشادی جیهانی ئیخوانموسلیمینە.
غەنوشی و بارزانی، جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان کوردستان و تونس کردووەتەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی. لەو میانەیەشدا بە گرنگیان زانیوە، تونس کونسوڵخانەیەک لە هەولیری پایتەختی کوردستان بکاتەوە.