داهاتی مانگێکی باشماخ بەم جۆرەیە

0

نوچەنێت
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرباری ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا حكومەت بڕی نزیكەی یەك ترلیۆن دیناری لە دەروازەی نێودەڵەتی باشماخ دەست كەوتووە، بەڵام بەهۆی تەرخاننەكردنی پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی رێگای خێرای ئەو دەروازەیەوە، چوار ساڵە كارەكانی زۆر بە سستی بەڕێوە دەچن و داوادەكات، تەنها داهاتی مانگێكی دەروازەكە بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژەیە تەرخان بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٦-١-٢٠١٨، عەبدولرەحمان عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، باسی لەوەكردووە، کە حكومەتی هەرێم لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٣دا رەزامەندی لەسەر جێبەجێ كردنی پڕۆژەی رێگای خێرای باشماخ، دەربڕیوە. بودجەی پڕۆژەكە ٣٤ ملیار دینارە، بەڵام بە هۆی خەرجنەكردنی پارە لە لایەن بانكی كوردستانەوە، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بە سستی بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش تەواو نەكراوە..
ئەو پەرلەمانتارە نوسیویەتی، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا داهاتی حكومەت لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ٩٠٣ملیاردو ٩٩٢ ملیۆن و هەشت  ٨٨٩هەزارو ٨٥٠دینار بووە، داوای كردووە، تەنها داهاتی مانگێكی دەروازەكە بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژیە خەرج بكرێت..
هاوکات وێنەیەكی رێگاكەی بڵاوكردۆتەوە، كە گڵە و بە هۆی باران و بەفرەوە بۆتە قوڕو دەڵێت”چەند عەیبە ناوێكی زل وزەبەلاخی وەك دەروازەی نێودەوڵەتیت پێوەنرابێت. كەچی ڕێگا سەرەكیەكەت لەڕێگای كوێرە دێیەكی چۆڵكراو و ڕێیەكی لاوەكی خراپترو وێرانتربێت”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com