نوچەنیت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت” عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی سنوریه له‌گه‌ڵ توركیا، توركیا مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌نگاوی پێش وه‌خته بێنێت و هێزی لەوێدا هیزی هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ك به‌شه‌ڕ و كردنه ئامانجی براكورده‌كانمان”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٦-١-٢٠١٨، مونا قاوه‌چی سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا گوتی”ئیدانه‌ی هه‌ر هێرش و شه‌ڕێك ده‌كه‌ین، كه‌هاوڵاتی سڤیلی تێدا بكرێته ئامانج. ئێمه داواده‌كه‌ین به‌ڕێگای گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت نه‌ك شه‌ڕ، چونكه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ڕێگای شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییە. داواده‌كه‌ین كێشه‌كان به‌دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێت”.
مونا قاوه‌چی تورکیا لە پاراستنی سنورەکانی بە خاوەن ماف دەزانێت”هه‌موو وڵاتێك مافی خۆیه‌تی سنوره‌كانی خۆی بپارێزێت. توركیاش مافی خۆیەتی کە هەڕەشە لەسەر عەفرین بکات بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی بیپارێزێت لە ئەمن و ئاسایش و تێرۆرست، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت و ناكرێت عه‌فرین بكرێته ئامانج و زیان به‌خه‌ڵكی سڤیل بگه‌یه‌نێت”.
پەرلەمانتارە تەرکمانەکە دەڵێت”ئێمه له‌چوار ڕۆژی ڕابردوو بینیمان هه‌ر زیان به‌رخه‌ڵكی سڤیل كه‌وتووه. واته لێره‌دا شه‌ڕه‌كه بۆ سڤیل بووه نه‌ك بۆ ته‌سفیه‌ی حساباتی نێوان هه‌ردوولایه‌ن. ئێمه وه‌ك پێكهاته‌ی توركمان له‌پێناو پاراستنی پێكه‌وه ژیان داواده‌كه‌ین، توركیا به‌ڕێگای ئاشتیانه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات”.
سه‌رۆكی لیستی چاكسازی توركمانی رایگەیاند” عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی سنورییه له‌گه‌ڵ توركیا، مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌نگاوی پێش وه‌خته بنێت و هێزی هه‌بێت له‌وێدا، به‌ڵام نه‌ك به‌شه‌ڕ و كردنه ئامانجی براكورده‌كانمان”.
مانا قاوەچی گوتی” چه‌نده‌ها ساڵه توركیا و په‌كه‌كه كێشه‌یان هه‌یه. توركیا هه‌ر ڕێگای سه‌ربازی گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوون ئه‌مه‌ش ده‌كرێت عیبره‌تێك بێت بۆ توركیا، كه كێشه‌كان به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو به ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌بن”.