نوچەنێت: روداو
هێزەرت ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “یه‌كه‌م دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای گه‌یشتنی به داڤۆس كۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی”.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، هێزەرت ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “یه‌كه‌م دیداری رێكس تیله‌رسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای گه‌یشتنی به داڤۆس كۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، پاشان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه. ورده‌كاری ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌م لا نییه، به‌ڵام هه‌ركاتێك به ده‌ستم گه‌یشت پێتان ده‌گه‌یه‌نم”.
بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیله‌رسن، خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕیوە بۆ ئاگاداربوون له دوا پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كارى ئه‌و لیژنانه‌ى له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق فیدراڵ‌دا كراوه، پشتگیری ئه‌مریکای بۆ دیالۆگى نێوان هه‌ردوولا، سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه به‌پێى ده‌ستوورى عێراق و له‌ڕێگه‌ى دیالۆگ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى دوا پێشهاته‌كان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حەیدەر عه‌بادى، سەرۆکوەزیرانی عێراق له به‌غدا و له داڤۆس پێشكه‌شی تیلەرسن كردووە و رایگه‌یاندووە: هه‌نگاوه‌كان ئه‌رێنى و باشن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌نجامى كرده‌ییان هه‌بێت و به‌رده‌وام بین تاده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش پێویستى بە بڕیارى سیاسى هه‌یه. سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ پشتگیریى ئه‌مریكا له مافه ده‌ستوورییه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌وه و گوتى: ده‌بێت هاوبه‌شه‌كه‌مان هانى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه بده‌ن.