نێچیرڤان بارزانی: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەغدا کۆبوونەوەی ترمان دەبێ

0

نوچەنێت: روداو
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە راگەیێندراوەکەی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبادی هاتووە دوورە لەڕاستی و بەهیچ شێوەیەک باسی ئەو پرسانە نەکراوە. لەهەمانکاتدا کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەبادی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە گرنگ وەسفکرد و گوتی ،  هیچ هەلێک لەدەستنادەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە ئەنجام.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لە داڤۆس باسی کۆبوونەوەکانی لەو کۆڕبەندە و بەتایبەت کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و گوتی: “کۆمەڵێک کۆبوونەوەمان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە ئەنجامدا ، کۆبوونەوەیەکی کورتمان هەبوو لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران عەبادی ، ئەمڕۆش کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لەم دوو کۆبوونەوەیەدا کە دوو کۆبوونەوەی گرنگ بوون باسی ئەوکارانەمان کرد کە تاوەکو ئێستا کراون و ئەو کۆمیتانەی کە دامەزراون لە نێوان هەردوولا کە باسی فڕۆکەخانە و مووچە کراوە باسی بەنداوەکان کراوە ، ئێمە هەر لەو کۆبوونەوەیە بڕیارماندا کۆبوونەوەی دیکە بکەین بەتایبەتی لەسەر پرسی نەوت و رێککەوتین کە کۆبوونەوەیەک لە هەفتەی داهاتوو بکەین بۆ ئەوەی بگەین بە هەندێک چارەسەر”.

دەقی پرسیار و وەڵامەکان

رووداو: کۆبوونەوەتان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی عێراق ئەنجامدا و پاشانیش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، باسی چیتان کرد و لەسەر چی رێککەوتن؟

نێچیرڤان بارزانی: کۆمەڵێک کۆبوونەوەمان لە پەراوێزی کۆنفرانسی داڤۆس ئەنجامدا ، کۆبوونەوەیەکی کورتمان هەبوو لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران عەبادی ، ئەمڕۆش کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لەم دوو کۆبوونەوەیەدا کە دوو کۆبوونەوەی گرنگ بوون باسی ئەوکارانەمان کرد کە تاوەکو ئێستا کراون و ئەو کۆمیتانەی کە دامەزراون لە نێوان هەردوولا کە باسی فڕۆکەخانە و مووچە کراوە باسی بەنداوەکان کراوە ، ئێمە هەر لەو کۆبوونەوەیە بڕیارماندا کۆبوونەوەی دیکە بکەین بەتایبەتی لەسەر پرسی نەوت و رێککەوتین کە کۆبوونەوەیەک لە هەفتەی داهاتوو بکەین بۆ ئەوەی بگەین بە هەندێک چارەسەر. ناتوانین چاوەڕێ بکەین بە یەک کۆبوونەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن ، کێشەکان گەورەن ، هەر لە ئێستاوە تاوەکو دەگاتە هەڵبژاردن دەکرێت هەندێ پرسی گرنگ وەک فڕۆکەخانە و مووچە چارەسەر بکەین.

پرسیار: سبەی کۆبوونەوەتان لەگەڵ کێ دەبێت؟

نێچیرڤان بارزانی : ئێمە رۆژانە کۆبوونەوەمان هەیە و سبەیش هەندێ کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدەین.

پرسیار: ئەنجامی کۆبوونەوەکان چۆن بوو؟

نێچیرڤان بارزانی : کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتی زۆر باش بوون ، ئەم کۆنفرانسە هەلێکە بۆ ئەوەی بتوانی لەگەڵ لایەنی دیکە و ئەوانەی بەشدارن لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە دیدار و کۆبوونەوەمان هەبێت، چاوەڕێ ناکەی شتێکی گەورە هەبێت بەڵام گرینگ ئەوەیە کە بتوانی خەڵکێک ببینی و راوبۆچوونی خۆت دەرببڕی.

رووداو: ئێستا بەغدا چۆن چارەسەری مووچە و بەتایبەت کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەکات؟ سەرۆکوەزیران عەبادی گوتوویەتی کە رێککەوتن هەموو نەوتی کوردستان رادەستی بەغدا بکرێت؟

نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی کە لە بەیاننامەکەی ئەواندا هاتووە لە راستیدا دوورە لەڕاستی ، ئێمە بەهێچ شێوەیەک ئەو شتانەمان باس نەکردووە و گلەییشمان کرد لەوان، کە نەدەبوا ئێوە ئەو راگەیێندراوە دەربکەن چونکە لە راستیدا ئێمە ئەو شتانەمان باس نەکردووە و هیچ یەک لەو پرسانە باس نەکراوە. زۆر بەداخەوە کە بەو شێوەیە بڵاویانکردووەتەوە. هەڵوێستی هەرێمی کوردستان زۆر روون و ئاشکرایە ، هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو کێشانەی هەیەتی لەچوارچێوەی دەستووری عێراق چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە ، پێشتر گوتوومانە و ئێستا جەختمانکردووەتەوە و، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانیش هەر بەو شێوەیە قسەمانکردووە.

پرسیار: گرنگی کۆبوونەوەکەتان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەچیدا بوو؟

نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی گرینگ بوو ، باسی ئەو هەنگاوانەمان کرد کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ بەغدا ناومانە ، ئەویش گوتی کە ئەمە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی ئێمە ئەو شتانە دوایی لەگەڵ بەغداش باس بکەین و هیوای ئەوەی هەبوو بگەینە ئەنجامێک.

رووداو: دەگوترێت رەنگە عەبادی لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە ، ئایا کۆبوونەوەیەکی وا هەیە؟ ئایا ئێوەش لە بەرنامەتاندا هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا؟

نێچیرڤان بارزانی: من ئاگاداری ئەو کۆبوونەوەیە نیم و هیچ بەرنامەیەکمان نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.

رووداو: بەمنزیکانە دەگەنە ئەنجام لەگەڵ بەغدا؟ پێویست بە کۆبوونەوەی دیکە دەکات؟

نێچیرڤان بارزانی: ئێمە هیوادارین لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجام ، هیچ هەلێک لەدەستنادەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و گەلی عێراق بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com