نوچە-سپۆتنیک
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، بێجگە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنی نێودەوڵەتی، مۆسکۆ ١٦٠٠ کەسی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی سوچی بانگهێشت کردووە.
ماریا زاخاروڤا، گوتبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان، وەک چاودێر بانگهیشتی گفتوگۆکانی سوچی کردووە.
زاخاروڤا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی، ئاماژە بە وەدەکات کە”ئەمریکا پلانی دابەشكردنی خاکی سوریای هەیە. بڕیاری ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ناو خاکی سوریا، لە گەڵ بانگەشە و بەرنامەی سیاسی ئەم وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، دژ بەیەکن”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەوەشی خستە روو کە، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەشداری گفتوگۆکانی ئاشتی سوچی دەبێت.