ئەڵمانیا بڕیارێک لەبارەی تورکیا دەدات

0

نوچەنێت-شپیگڵ

دەولەتی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت ، بە هۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی عەفرین رادەستکردنی چەک بە ئەنقەرە هەڵدەپەسێرێ.

تورکیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ژێر ناوی چڵی زەیتون بۆ سەر هەرێمی عەفرین، لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.

زیگمار گابریەل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بارەی ئەم ئۆپەرایسۆنە، نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕیوە و بە گۆڤاری شپیگڵی گوتووە ، بەهۆی ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر عەفرین، بەرلین بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی نادیار، رادەستکردنی تانکی لێئۆپار بە تورکیا هەڵپەسێرێت.

شپیگڵ لە راپۆرتێدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و زیگمار گابریەل، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر ئەوە رێککەوتوون کە تەنها  کابینەی نوێی حکومە( کە لە هاوپەیمانی پارتی دیموکرات مەسیحی و پارتی سۆسیال دیموکرات پێکهاتووە)، دەتوانێ لە بارەی رادەستکردنی هەر جۆرە چەکێک بە تورکیا بڕیاردەری کۆتایی بدات.

گابریەل لەم بارەوە گوتویەتی، هەڵپەساردنی رادەستکردنی چەک بە تورکیا ، بە مەبەستی کەم کردنەوە بارگرژی و ئاڵۆزیەکانە، هۆکارێکی دیکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی وێنەی تانکەکانی ئەڵمانیا، کە سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین، بەکاری هێناوە. ئەمەش لە ناوخۆی ئەڵمانیا ،کاردانەوەی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بەدواوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com