نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری هیچ هه‌وڵیك نین بۆ پیكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی یه‌و هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌پێی زانیاریه میدیاییه‌كان، جوڵه‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی هه‌ریمی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی مه‌سیحیه‌كانه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه و بێ ئاگایی خۆی له‌و هه‌وڵه راده‌گه‌یه‌نێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پیكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی هه‌رێم له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری هیچ هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه‌نین بۆ پیكهینانی حكومه‌تێكی نوێ، تا ئیستا به فه‌رمی گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كردوه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌گه‌ری په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی په‌رله‌مان، له دوای په‌سه‌ندكردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دلێر ماوه‌تی دەڵێت، ناهێڵین په‌رله‌مانی كوردستان په‌كی بكه‌وێت. هه‌تا ریككه‌وتن نه‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دەست لەکەرکێشانەوە یوسف محەمەد، ناخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
دلێر ماوه‌تی هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌خاته روو”یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له‌كاتی خۆیدا كه مانگی نۆی ئه‌مساڵه ، پیمانوایه ناكرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا پیكه‌وه بكرێن، چونكه تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێم پاك نی یه. پیشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پێویستی به گۆڕانكاری یاسایی هەیە. ئه‌مه‌ش كاتی زۆری ده‌وێت” .
سه‌باره‌ت به‌بۆچونی لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ هه‌ڵویسته‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی نۆ ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی گوتی” لایه‌نه‌كانی دیكه له‌م هه‌ڵویسته‌ی یه‌كیتی بیده‌نگن، چونكه ده‌زانن هه‌ڵویسته‌كه‌ی یه‌كێتی راسته و یاسایی تره”.