تایبه‌ت:نوچه‌نێت
قائمقامی سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، مانه‌وه‌ی موەلیده ئه‌هلییه‌كان كێشه دروست ناكات، چونكه ئه‌گه‌ر سیسته‌مه ١٦ ئه‌مپێریه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت موەلیده‌كان نامێنن.
قائمقامیه‌تی سه‌یدسادق و بەڕیوەبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، بڕیاریان دا كاره‌بای نیشتیمانی بکەنە سستمی ١٦ ئەمپێری و موەلیده ئه‌هلیه‌كانیش بمێنن. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سستمە نوێکە موەلیدە ئەهلییەکان نەمێنن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دیاری ره‌فیق قائمقامی سه‌یدسادق، سه‌باره‌ت به ناڕه‌زای خه‌ڵكی شاره‌كه له مانه‌وه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له دوای جێبه‌جێكردنی سیسته‌می كاره‌بای ١٦ ئه‌مپێری له شاره‌كه رایگه‌یاند: پێدانی ١٦ ئه‌مپێر كاره‌با له جیاتی ٢٠ ئه‌مپێره‌كه، بڕیاری به‌ڕیوەبه‌راتی گشتی كاره‌بای سلێمانی یه، له شاره‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان ڕیژه‌ی ئه‌مپێر ده‌بێت. بۆیه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئیمه‌دا نی یه.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی موەلیده ئه‌هلییه‌كان له دوای جێبه‌جێكردنی سستمە نوێکە، دیاری ره‌فیق دەڵێت، بۆ دڵنیابونه‌وه‌مان له سه‌ركه‌وتنی سسته‌می ١٦ ئه‌مپێری پێویسته له قۆناغی سه‌ره‌تادا موەلیده ئه‌هلیه‌كان بمێننه‌وه. ئه‌گه‌ر به سسته‌مه نوێیه‌كه توانیمان ٢٠ كاتژمێری ڕۆژانه كاره‌با دابین بكه‌ین، ئه‌وكات مانه‌وه‌ی موەلیده ئه‌هلییه‌كان، گرنگی نامێنێت چونكه خه‌ڵك ئه‌توانێت كاره‌بای موەلیده‌كان ببڕێت.
هەروەها دەڵێت، کارەبای موەلیده‌كان دەبێتە ئاره‌زوومه‌ندانه. خه‌ڵك خۆی ده‌توانێت كاره‌بای موەلیده‌كان ببڕێت. موەلیدەکانیش بە پێی پێدانی کارەبا پارە وەردەگرن.
قائمقامی سه‌یدسادقرایدەگەیەنێت، بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، سسته‌مه‌کە بۆ تاقیکردنەوە له‌سه‌ر یه‌كێك له فیده‌ره‌كانی كاره‌با تاقیبكه‌ینه‌وه و، دواتر بۆ ناو شار دابه‌زێنین و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.