نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كگرتوو داوای له هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كانی كه‌ركوك كردووه، هاوشێوه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان به یه‌ك لیست داببه‌زین، نه‌ك بریاری چونه ناو لیستی نیشتمانی گۆڕان و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵی دابێت.
ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٤-١-٢٠١٨، لایه‌نه كوردیه‌كانی كه‌ركوك بێجگه له پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر داوای یه‌كگرتوو كۆبونه‌وه ، به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵویستی لایه‌نه كوردیه‌كانی كه‌ركوك بۆ دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌ش، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی چونی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆناو لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ له كه‌ركوك، رایگه‌یاند: ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای یه‌كگرتوو بوو بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵویستی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی یه‌كبخه‌ین، بۆئه‌وه‌ی كورد به یه‌ك لیستی بچیته هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كه‌ركوك، به‌ڵم تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته نه‌گه‌یشتوینه‌ته ریككه‌وتن.
جوان حه‌سه‌ن دەڵێت، تا ئیستا یه‌كگرتوو بریاری نه‌داوه بچیته ناو لیسته هابه‌شه‌كه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، ئه‌و بڕیاره بۆ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كگرتوو و سەرکردایەتی یه‌كگرتوو جێهێڵدراوه.