نوچەنێت: تایبەت
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، جگە لەو سێ تەوەرەی کە بۆ وتاری ئەم هەینییە دیاریکراوە، داوامانکردووە مامۆستایانی ئاینی له‌بەشێکی وتاره‌كانیاندا باسی ئه‌و هێرشه بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر شاری عه‌فرین.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه سوپای توركیا، هێرشی كردۆته سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، كه به‌هۆیه‌وه به سه‌دان هاوڵاتی شه‌هید و برینداربوون.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کار‌و باری ئاینی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند”داوامان لە وتاربێژان و مامۆستایانانی ئایینی کردووە، کە لە بەشێکی وتاری ئەم ھەینییەدا جەخت لە سەر پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکرێتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، بە تایبەتی ئەو شەڕەی کە ئێستا برایانمان لە شاری عەفرین دوچاری ھاتوون، بەدەستی ھێرش کردنە سەریان و تۆپ باران کردنیان، کە بەداخەوە زۆر نارەحەت و ئازار بەخشە”.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف داواش دەکات، کە لەوتاری ھەینیدا داوا لە وڵاتی تورکیا بکرێت، بۆچارەسەری کێشەکان پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببات.
ناونیشانی وتارەکانی سبەینێ:
