ئەم لایەنە لە سوریا پاڵپشتی هێرشەکەی سەر عەفرین دەکەن

0

نوچە-قطرە

ئیخوانەکانی سوریا، پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپەرایسۆنی سەربازی تورکیا لە عەفرین راگەیاند.

ئیخوانەکانی سوریا لە راگەیێنداروێکدا، پشتیوانی خۆی بۆ بەشداری سوپای ئازادی سوریا لە ئۆپەرایسۆنی چڵی زەیتون، بۆ سەر هەرێمی عەفرین راگەیاند.

ئیخوانەکانی سوریا لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لە سەر یەکپارچەیی خوکی سوریا  دەکەنەوە و دەشڵێن لە دژی هەر هەوڵێکن بۆ دابەشكردنی خاکی سوریا.

هاوکات داوا لە سەرجەم ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر عەفرین بکەن.

راگەیێندراوەکەی ئیخوانەکانی سوریا، وێڕای دەربڕینی پپشتیوانی خۆی بۆ تورکیا، دەڵێت تورکیا مافی بەرگریکردنی لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی هەیە.

هێزەکانی یەپەگە بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە هاووڵاتیانی کوردی عەفرینیان کردووە بە قەڵغانی مرۆیی بەرامبەر بە سوپای تورکیا، هەروەک چۆن داعش ئەم تاکتیکەی بە کاردەهێنا .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com