نوچەنێت
ئه‌مڕۆپینج شه‌ممه ٢٥-١-٢٠١٨، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و، شاندێكی یاوه‌ری لە شاری سلێمانی، سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان كرد و كۆبونه‌وه و بارودۆخی ئێستای عیراق تاوتوێكرا.
دوای كۆبونه‌وه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا، كامیل مه‌حموود گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق ناكه‌ن و یه‌كگرتوو به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له لایه‌نگرانی بزووتنەوە كرد له‌و ناوچانه ده‌نگ به یه‌كگرتوو بده‌ن .
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو گوتی، له كۆبونه‌وه‌كدا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌كانیان كردۆته‌وه. له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه له هه‌رێم و عیراقیش كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.