نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایدەگەیەنێت، گۆڕانکاری لە لە مەرجی خۆکاندیدکردن بۆ پەرلەمانی عێراق کراوە و کاندید ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت.
هاوڕێ تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند”لەئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌واو بووه. سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراقین”.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەڵێت”عیراق كراوه به هه‌ژده بازنی هه‌ڵبژاردن. به‌پێی یاساش هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س كورسیه‌كی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره گۆڕانكاری تێدا كراوه ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌س خۆی كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانی عیراق، ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت”.
بەپێی لێدوانەکەی هاوڕێ تۆفیق، حزبی نوێ خۆیان کاندید کردووە”بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره له‌عیرقدا ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی دروستم لانییه، به‌ڵام سه‌دان حیزبی نوێ له عیراق مۆڵه‌تی بوون به‌حیزبیان وه‌رگرتووه، تا بتوانن لە هه‌ڵبژرادنه‌كانی داهاتوی عیراق، بەشداری بكه‌ن”.