نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت: روداو

شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی سوێد لەکۆبوونەوەدایە.

ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو لە داڤۆس رایگەیاند، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی 48ـەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-1-2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی سوێد کۆبووەوە و ئێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوامە.

هەر ئەمڕۆ بڕیارە هەر شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و سەرۆکوەزیرانی فلاندەرس کۆببنەوە.

رۆژی چوارشەممە 24-1-2018 نێچیرڤان بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. ئاڵا شاڵی ئاشکرایکرد، دوای کۆبوونەوەکەش ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوەیەکی چڕوپڕیان ئەنجامداوە و پرسی نەوتیان تاوتوێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com