نوچەنێت
٣٦٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە، گەیشتە هەرێمی کوردستان. پارەکە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڕیاری لێدراوە و بۆ پشتیوانییە لە هێزی پێشمەرگە.
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە بە کەناڵی روداوی راگەیاند”ئەمریکا بە فەرمی وەزارەتی لە گەیشتنی پارەکە ئاگادار کردووەتەوە، حکومەتی عێراقیش رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە دانیشتن و کۆبوونەوەدان، بۆ چۆنێتی دابەشکردنی پارەکە بە سەر هیزی پێشمەرگە و دابینکردنی پێداویستی بارەگا و سەنگەرەکانی بەرگری”.
ئەمە دووەمین هاوکاری ئەمریکایە، کە پارەی کاش بە هێزی پێشمەرگەی دەدات، لە ساڵی ٢٠١٦شدا بە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار ئەمریکا هاوکاری پێشمەرگەی کردبوو.
رۆژی ١٢-٧-٢٠١٦ لە سەڵاحەدین لە رێوڕەسمێکدا، یادداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەلایەن کەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت و ئێلیزا سلۆتکین، جێگری وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیمزا کرا. بەپێی ئەو یادداشتە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوکاریی دارایی پێشکەشی پێشمەرگە دەکات