مەسرور بارزانی: خواستی هەرێم جێبەجێ کردنی هەموو دەستووری عێرقە

0

نوچەنێت

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، خواستی هەرێمی كوردستان جێبەجێكردنی هەموو دەستوری عێراقە بەتایبەت مادەی ١٤٠.

ئەمرۆ چوارشه‌ممه ‌٢٤-١-٢٠١٨، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق کۆبووە و، هەردوولا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئۆسترالیا کردەوە. باڵیۆزی ئوسترالی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستانێکی پێشکەوتوو و یەکگرتوو دووپات کردەوە.

 لە بارەی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدا، باڵیۆزی ئۆسترالیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ مافە دەستوریەکانی هەرێم دووپات کردەوە. هەروەها ناوبراو ئاواتی خواست کە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم، بە سەرکەتوویی بەڕیوە بچن و ببن بە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، گوتی”پێویستە هەرچی زووتر هەوڵ بدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێک ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن و ، لە کەشێکی ئاساییدا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن”.

هاوکات مەسرور بارزانی جەختیکردەوە، کە خواستی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ کردنی هەموو دەستورە بە تایبەت مادەی ١٤٠.

 لەبارەی جەنگی دژەتیرۆرەوە، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند”هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا ماوە، هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا لە ریشەکێشکردنی ئەم هەڕەشانە بەردەوام دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com