سەرکردەیەکی یەکێتی، توانجێک ئاراستەی بەرهەم ساڵح دەکات

0

 نوچەنێت

سەركردەیەكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە مێژوی یەكێتی دا چەندین كەسایەتی ریزەكانی یەكێتی جێهێشتووە، بەئومێدی ئەوەی بەبێ یەكێتی بوونیان و توانا و پێگەی سیاسی جەماوەری خۆیان تاقیبكەنەوە.

ئاسۆ شێخ نوری، سەركردەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نوسینێكدا بەناوی (جیابوونەوە وەك پەرچەكردار) دەڵێت”لە مێژووی خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەی یەكێتیدا، چەندین كەسایەتی، دەستە و گروپ ریزەكانی یەكێتییان بەجێهێشتووە، بە ئومێدی ئەوەی بەبێ یەكێتی، بوونیان و توانا و پێگەی سیاسی جەماوەری خۆیان تاقیبكەنەوە”. 

بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت، لەبەرئەوەی جیابونەوەكانیان هیچ بنەمایەكی فكری و رێكخراوی نەبووە، بۆیە یان بونەتە هەڵم و یان پاش بێهیوابوونیان، جارێكی تر گەڕاونەتەوە ماڵە گەورەكەی یەكێتی.

ئاسۆ شێخ نوری گوتویەتی”ئەزمونی لێكترازان و جیابوونەوە لە ناو پارتە سیاسییەكانی دونیادا ئەوەمان پێدەڵێت، كە زۆربەی كەرتبوون و جیابونەوەكان لە سەرەتادا لە كێشە و ململانێی بەرپرسەكانەوە سەریهەڵداوە. زۆر بەشی لەسەر دەسەڵات و پۆست بووە، دواجار لە قاڵبی جیاوازیی فكری و رێكخراوەیدا خراوەتەڕوو”.

سەرکردەکەی یەکێتی لەنوسینەکەدا بێ ئەوەی ئاماژە بەناوی بەرهەم ساڵح بکات، دەڵێت”ئەمڕۆش هەڤاڵێكی ترمان لە پەرچەكرداری بەدەست نەهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقدا، ریزەكانی یەكێتی بەجێهێشت و بەنیازی تاقیكردنەوەی پێگەو توانای خۆی و كێبڕكێ لەگەڵ ئەو حیزبەی تیا ناسرا. قەوارەیەكی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمدا پێكهێناوە، هیوادارم كە نەبنە هەڵم و لە كۆتایدا بتوانن بگەڕێنەوە ماڵە گەورەكەی یەكێتی”.

ئەم نوسینەی ئاسۆی شێخ نوری لە كاتێكدایە، کە ئەم مانگە دکتۆر بەرهەم ساڵح، جێگری پێشوی سكرتێری گشتی یەكێتی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیاند

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com