نوچە-پێگەی مشرق
سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستانی بردە قۆناغێکی تازەوە.
دوابەدوای بەڕێووەچوونی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، بۆ پرسی سەربەخۆیی و سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی نێوانیان، بنبەستی سیاسی لە پەیوەندیەکانی هەرێم لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق و ئێران بە دواوە بوو. ئەم بارگرژیە، سێبەری خستە سەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بەم لایەنانە.
ئەم بنبەستە لە پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ عێراق و ئێران، بە پێچەوانەی زهنیەت و رەوتی مێژووویی پەیوەندیەکانی کورد و ئێران بوو. بەدەر لە پەیوەندی کوردەکانی عێراق لە گەڵ ئێڕان لە سەردەمی پەهلەوی ،لە دوارۆژی شٶڕشی ١٩٧٩ی ئەم وڵاتە، ئەم پەیوەندیانە رەوتێکی خێرا وبەربڵاوی بەخۆوە گرت و نموونیەکی بەهێز و پتەوی لە پەیوەندیەکانی دوو لایەن لێکەوتەوە.
بەڵام دوابەدوای رووداوەکانی ئەم دواییانە، ئەم پەیوەندیانە بە خێرایی رویی لە لاوازی و کزی کرد و حاڵەتێک لە گومان و بێ متمانەیی باڵی بە سەر پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کێشا، بەڵام دواتر لە ئەنجامی هەوڵە چروپڕەکانی نێچیرڤان بارزانی و سەردانی بۆ تاران لە رۆژانی رابردوو، بەستەڵەکی ئەم پەیوەندیانەی تواندەوە.
واقعی مەسەلەکە روونە. بە سەرنجدان بە پەیوەندی قوڵ و مێژوویی و بوونی خاڵی هاوبەشی کەلتوری وشارستانی لە نێوان کورد و ئێران، کە لەخۆیدا بەسە بۆ بەهێز بوونی ئەم پەیوەندیانە، لە ئێستادا کێشەیەک بە ناوی ئابوری لە هەر دوو دیوی سنورەکان، بۆتە فاکتەرێک بۆ لێکنزیکبوونەوە. لەم رووەوە دەبێ بە تێڕامانەوە، سەرنجی ورد بخرێتە سەر ئەم فاکتەرە.
ئەوەی کە ئێستا ئێران، لە ژێر کاریگەری ئابوری بەرەنگارانە رووبەروویە باری دارایی لاوازی هەیە، دەکرێ لە بازاڕی بەربڵاو و روولەگەشەی هەرێمی کوردستان، زەمینەی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە ووەک فاکتەرێکی بەهێز بۆ ئابوری ئێران لێی بڕوانین .لە بەرامبەردا زۆرێک لە پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان و ژێرخانی ئەم هەرێمە لەوانە پیشەسازی کارەبا، تەندروستی، دەرمان، رێگاوبان و لە هەمووی گرنگتر پێویستی هەرێم بە هێزی شارەزا و پسپۆڕ و خزمەتگوزاری ئەندازیاری لە لایەن ئێرانی دابین و وەبەرهێنان بکرێت.
هەل ومەرجەکە دەخوازێ، تاران و هەولێر بەرەو پەیوەندی بەردەوام و ستراتیژی هەنگاو بنێن.ئەوەشمان لە بەرچاو بێت کە پەیوەندی لەم چەشنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان، تەنها چارەسەی و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم وتارانی لێ ناکەوێتەوە، بەڵکو بە سەرنجدان بە پەیوەندی ستراتیژی نێوان تاران و بەغدا، بە دڵنیاییەوە دەکرێ بە رێگەی نێوەندگیر، کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بگاتە کەمترین ئاستی خۆی.