نوچەنێت: تایبەت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ڕه‌شنوسی هه‌یكه‌لی داهاتووی یه‌كێتیان داڕشتوه و، فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق ره‌شنوسه‌كه‌ی لا په‌سه‌ندبووه.
كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتی، مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره و هێشتا هیچ واده‌یه‌ك دانه‌نراوه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه، بڕیاره سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كانی خۆی دا ڕۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاری بكات. ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیش ره‌شنوسێكی بۆ هه‌یكه‌لی داهاتووی یه‌كێتی ئاماده‌كردوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ڕه‌شنوسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی له داهاتوودا رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، ره‌شنوسێكیان بۆ چۆنێتی هه‌یكه‌لی یه‌كێتی له داهاتوودا ئامادەکردووە، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ره‌شنوسه و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند په‌سه‌ندی نه‌كردووه تا ببێته پڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ به‌ڕێوەبردنی یه‌كێتی له كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتی.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، له‌تیف نێروه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ره‌شنوسه‌كه یه‌كێتی به ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. به جۆرێك ناوی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتی ده‌گۆڕدرێن و گۆانكاریان به‌سه‌ردادێت نه‌ك نامێنن. یه‌كێتی فراوان ده‌كرێت گوند و گه‌ڕه‌ك و ناحیه و قه‌زا ..هتد نوێنه‌رو باره‌گای خۆیان ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ره‌شنوسه‌كه له‌تیف نێروه‌یی گوتی ، بڕیار دراوه سه‌ركردایه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كان دروستبكرێت، له ره‌شنوسه‌كه‌دا چه‌سپێندراوه کە لیژنه‌یه‌كی باڵای سێ كه‌سی، یه‌كێتی بەڕێوه‌ببه‌ن له جیاتی سكرتێری گشتی، ئه‌م سێ كه‌سه هه‌ریه‌كه و به‌شێكی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه له‌لایه‌ن ٩ كه‌سی دیكه‌وه ئه‌ندامیێتی ده‌كرێت وه‌ك به‌دیلی مه‌كته‌بی سیاسی.
له‌تیف نێروه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە بڕیار دراوه به‌دیلی سه‌ركردایه‌تی دروستبكرێت، كه خۆی له ٥١ ئه‌ندام ده‌بینێته‌وه و له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كانه ده‌بنه ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه. هاوکات جەختی کردەوە کە ئه‌مه ره‌شنوسه و هێشتا نه‌بوه‌ته بڕیار و پڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند.