نوچەنێت
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان،بڕیاری یەکخستنەوەی هەردوو لیوای ١و ٢ی پیادەی دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤-١-٢٠١٨، له دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسى یه‌كه‌كانى ٧٠ی هێزی پێشمەرگە، كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له سه‌ر چۆنێتی یەکخستنەوەی هه‌ردوو لیوا و فه‌وجه‌كان ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌واوى بڕیاره پێویستییه‌كان بۆ یەکخستنەوەی لیوا و فه‌وجه‌كان دراوە، هاوکات پێویستیی یه‌ك فه‌رمانى و یه‌ك بڕیاری له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، جەختی لێ کراوەتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، پێویسته فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان ته‌نها له فه‌رمانده‌ی میحوه‌ر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وە وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه پێشتر رووبه‌رووی به‌شێك له هێزه‌كان بووەتەوە، ناهێڵێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناوچه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لیواكانی ١و٢ی پیاده دیاریكران و بریاردرا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵا، بۆ به‌دواداچوون و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕیی لیواكان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانیان له قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا.
لە کۆتاییشدا ئەوە ئاشکرا کراوە، کە ماوەیەک بۆ یەکخستنەوەی هەردوو لیواکەی وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کراوە.