وەزارەتی دارایی، بەپێی ئەم خشتەیە دابەشکردنی موچەی راگەیاند

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات.

رۆژی پێنجشەممە 25-1-2018 دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت،  رۆژی پێنج شەممە ٢٥-١-٢٠١٨ دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات و رۆژئ شەممەش کە پشویە بەردەوام دەبێت.

– رۆژی پێنجشەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.

– رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

– رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری كاروباری مین دابەشدەكرێت.

– رۆژی سێشەممە ٣٠-١-٢٠١٨ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت.

1. خوێندنی باڵا
2. سامانە سروشتیەكان
3. گواستنەوە و گەیاندن
4. پلاندانان

– رۆژی چوارشەممە ٣١-١-٢٠١٨ موچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت.

1. ئەوقاف و كاروباری ئاینی
2. كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
3. كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
4. دەرماڵەی كۆمەڵایەتی
5.  دیوانی چاودێری دارایی
6. دەستەی مافی مرۆڤ
7.  دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
8.  پاراستن و چاككردنی ژینگە
9.  دەستەی وەبەرهێنان
10. دەستەی دەسپاكی
11 . كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی

– رۆژی پێنجشەممە ١-٢-٢٠١٨، موچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەكرێت

1.  وەزارەتی كارەبا

2. وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

3. وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاكانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com