نوچە-الاخبار
فەوزە یوسف،هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری فیدراڵی لە باكوری سوریا دەڵێت: تورکیا دوای ئەوە سیاسەتەکانی لە سوریا شکستی هێنا، هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین دەسپێکرد.
هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری فیدراڵی لە باكوری سوریا، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی الاخبار، دەڵێت، بە هەموو هێز و تواناوە بەرامبەر بە سوپا دەوەستنەوە و رێگە نادەن عەفرین بکەوێ.
فەوزە یوسف بە رۆژنامەی الاخباری گوتووە: روسیا وسێرگی لاڤرۆف، بە باشی دەزانن کە ئێمە جوداخواز نین. ئێمە پێداگری لە سەر رێگای سیاسی و ئاشتیانەی قەیرانی سوریا دەکەینەوە، بەڵام دەبێ گرەنتی نێودەوڵەتی لە پشت بێت.
هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێكاری فیدراڵی لە باكوری سوریا هەروەها دەڵێت: خوازیاری وتووێژین لە گەڵ سوریا ورایدەگەیەنین، کە فیدڕاڵیزم چارەسەرێکی گونجاوە.