هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا سەرکۆنەی بڕیارێکی راکان جبووری، لە دژی کورد دەکەن

0

نوچەنێت-هەولێر

موزاحم حوێت، وتەبێژی هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا، بە توندی رەخنە لەو بڕیارەی راکان جبووری پاریزگارە عەرەبەکەی کەرکووک ،دەگرێ بۆ روخاندنی دوو گەڕەکی کوردی لە کەرکوک و دەڵێ هاوشێوەی کردەوەکانی عەلی کیمیاییە.

موزاحم حوێت هەروەها دەڵێ “ئێمە وەکوو هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا هۆشدری دەدەینە پاریزگاری بە وەکالەتی کەرکووک ، سەبارەت بەم کارەی، چونکە هاوشیوەی سەرانی رژێمی دیکتاتۆری دەیکاتە سەرجاوەی فینتنەگێڕی لەنێوان کورد و عەرەب”.

حویت وتیشی “لەسەر حکومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکانە دژی کاری لەم جۆرە بوەستنەوە، کە دەرهەق بە کوردی کەرکوک ئەنجامدەدرێ، بە تایبەت مەسەلەی هەوڵی راگواستنی دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی نەورۆز و کوردستان”.

حویت دەڵێ ئەگەر راکان جبووری واز لەم کارە نەهێنێ، ئەوە ئێمە بە هەوڵێکی دادەنێین بۆ درووستکردنی جەنگی نێوان عەرەب و کورد، داوایشی لە هۆزە عەرەبییەکانی کەرکووک کردووە دژی ئەم کارە بوەستنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com