نوچەنێت
وەزیرى خوێندنى باڵا هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان رەزامەندى لەسەر کردنەوەى دوو کۆلێژى پزیشکى ،بۆ ساڵى خوێندنى داهاتوو لە زانکۆکانى گەرمیان و زاخۆ، دراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣-١-٢٠١٧، دکتۆر یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانشتى هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداری لە مەراسیمی دەرچوانی خولی چوارەمى ئەنجوومەنی کوردستان، بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان راگەیاند”وەزارەت رەزامەندى نیشانداوە لەسەر کردنەوەى دوو کۆلێژى دیکەى پزیشکى، بۆ ساڵى خوێندنى داهاتو لە زانکۆکانى (گەرمیان و زاخۆ) داوە”.
رونیشى کردەوە، جگە لەو کۆلێژ و بەشانە چەندین بەشى تەندروستى و پزیشکى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەریمى کوردستان، هەیە.
وەزیرى خوێندنى باڵا رایگەیاند”لەماوەى ئەم دوو ساڵەدا زیاتر لە (٢٠٠٠) دوو هەزار لە هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى کوردستان، توانیویانە بڕوانامە ستانداردەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بەدەست بهێنن، ئەوەش دەسکەوتێکى زانستى گرنگە بۆ زانکۆکانى کوردستان”.
مەراسیمەکە لە هۆڵی هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوەچو، تێدا بڕوانامەى بۆردى پزیشکى بەخشرایە (٧٣) دەرچو لە (٥)پسپۆڕی جیاواز.