نوچەنێت: تایبەت
لەم مانگەوە دابەشکردنی موچەی کەرتی سەربازی لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت. گوتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری دەڵێت”بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ھەر کەسێک لەکەرتی سەربازی خۆی لەسیستمەی بایۆمەتری تۆمار نەکردبێت، موچەکەی رادەگیرێت”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سەمیر هەورامی گوتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی دابەشکردنی موچە بەچ شێوازێک دەبێت رایگەیاند”لە دومانگی رابردوودا موچە خۆرانی کەرتی شارستانی مەدەنی، لەسەر بنەمای بایۆمەتری بووە. لەم مانگەوە دابەشکردنی موچەی کەرتی سەربازی، بەھەمان شێوە لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت”.
گوتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری، دەڵێت”ھەر کەسێک لە کەرتی شارستانی مەدەنی، لەسیستەمی بایۆمەتری خۆی تۆمار نەکردبوو، موچەکەی راگیرا، بۆیە بەهەمان شێوەهەرکەسێک لەکەرتی سەربازی خۆی تۆمار نەکردبێت، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مووچەکەی رادەگیرێت”.
سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا موچە خۆر پێویستی بەچی یە بۆ وەرگرتنی موچەکەی، سەمیر هەورامی گوتی”ئەوانەی کە خۆیان لە سستمەکە تۆمارکردووە، جارێ پێویستیان بەهیچ شتێک نییە، چونکە هەموو زانیاریەکان لای ئێمە تۆمارکراون”.