
(تۆتاڵ) ی فه‌ڕه‌نسی گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم واژوو ده‌كات
نوچەنێت . خەبات
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه؛ دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌ست بۆ كڕینی له‌سه‌دا سیی و پێنجی پشكی كۆمپانیای ماراپۆن له‌هه‌ردوو بلۆكی نه‌وتی حه‌ریرو سه‌فین، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، كۆمپانیای تۆتاڵی ئاگادار كرده‌وه كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و باشوری عێراق ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت بۆ كاركردن.
كۆمپانیای نه‌وتی (شامه‌ران پێترۆلیۆم)ـی كه‌نه‌دی رایگه‌یاند كه یه‌كه‌یه‌كی كۆمپانیای تۆتاڵ بڕی 48 ملیۆن دۆلاری داوه له‌بری له‌سه‌دا بیستی پشكێك له بلۆكی نه‌وتی (تازه) كه ده‌كه‌وێت پارێزگای سلێمانیه‌وه. به‌پێ هه‌واڵی ئاژانسه‌كه؛ كۆمپانیای نه‌وتی شامه‌ران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای (پاپوا نیو جینیه‌س ئۆیل سێرچ) بیره نه‌وتی (تازه) به‌ڕێوه‌ده‌بات و پشكی له‌سه‌دا شه‌ستی هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشكی له‌سه‌دا بیستی هه‌یه‌و له‌سه‌دا بیسته‌كه‌ی تریش تۆتاڵ خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات. حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆمپانیاكانی نه‌وت كردووه ئه‌وانه‌ی هاتوون یاخود ویستوویانه بێن له كوردستان كاربكه‌ن، ئه‌ویش به بێبه‌شكردنیان له كاركردن له كێڵگه‌نه‌وتییه‌كانی باشوری عێراق و خستنه‌ناو لیستی ڕه‌شه‌وه. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش، كۆمپانیا جیهانیه‌كانی بواری نه‌وت سڵیان نه‌كردۆته‌وه له مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی نووسیوه؛ له ئێستادا، چوار له ده گه‌وره‌ترین كۆمپانیا جیهانیه‌كانی بواری نه‌وت وه‌كو ئیكسۆن مۆبیل، شێڤرۆن، تۆتاڵ، گازپرۆم نه‌فتی ڕوسی هاتوون بۆ كوردستان.
هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی جۆری (پشكداری به‌رهه‌م) له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت واژوو ده‌كات به‌گوێره‌ی ئه‌و جۆره گرێبه‌ستانه‌ش وه‌به‌رهێنه‌كان پشكیان ده‌بێت له‌و نه‌وته‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن و قازانجێكی زۆریان ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی جۆری خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات كه كۆمپانیاكان كرێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌یان پێده‌درێت.