پارێزگارە عەرەبەکەی کەرکوک، بڕیارێکی ترسناک لەبارەی دوو گەڕەکی کوردنشینی کەکرکوک دەردەکات

0

نوچە-هەولێر

پاریزگارە عەرەبەکەی کەرکوک، فەرمان دەکات هەردوو گەڕەکی کوردستان و نەورۆز لە ناو شاری کەرکوک، بڕووخێنرێن بە -بەهانەی ئەوەی خانوەکان زیادەڕەوین.

راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، نوسراوێکی ئاراستەی مەڵبەندی پۆلیسی “میقداد” کردووە و تێیدا داوایان لێدەکات، دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە، ئاگاداربکەنەوە کە تەنیا هەفتەیەک لە بەردەمدایە بۆ چۆڵکردنی خانووەکانیان.

نووسراوەکە، پشتی بە نووسراوێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (بەعس) بەستووە، کە کاتی خۆی ئەو زەوییە کوردانەی داگیرکردووە لەسەر ئەفسەرانی هەوڵگری سەردەمی بەعس، تاپۆیکردوون.

جبووری داوایکردووە، مالە کوردەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا خانوەکانیان چۆڵ بکەن، دەنا بە زۆر دەردەکرێن!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com