نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ٢٩ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری پیویسسته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٣-١-٢٠١٨، وه‌فدێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه. بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كار‌و باری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر١١ی پیشنیوه‌ڕۆ، لیژنه‌كه‌مان و وه‌فدی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، له‌باره‌ی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان كۆبوینه‌وه.
قاره‌مان قادر، زانیاری ناو كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی په‌رله‌مان و كۆمسیۆن ئاشكراده‌كات و ده‌ڵیت، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی تۆماری ده‌نگده‌رانمانكرد. وه‌فدی كۆمسیۆن دڵنیای كردینه‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكاریمان له وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان كردوه وه به‌ڵێنی هاوكاریان پیداوین.
قاره‌مان قادر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و كاته‌ی كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ی ١٠٥ ڕۆژیان بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كاریه‌كان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستە. به‌ڵێنیشیاندا سندوقی ئه‌لیكترۆنی و زیره‌ك، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخانبكه‌ن .
له‌باره‌ی بڕی بودجه‌ی پیویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان قاره‌مان قادر گوتی، به‌پێی ئه‌و ته‌خمیناته‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كردمان، نزیكه‌ی ٢٩ ملیار و ١٥٠ ملیۆن دینار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێویستە.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ، ره‌تیكرده‌وه كه له‌سه‌ر هیچ كاتێكی دیاریكراو ریككه‌وتبن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێککەوتبن و دەڵێت، كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌ماهه‌نگی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن دیاری ده‌كرێت. تا ئێستا هیچ كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم دیاری نه‌كراوه.