نوچەنێت
پهرلهمانتاڕیكی بهرهی توركمانی له پهرلهمانی كوردستان، رایدهگهیهنێت “ئەوەی لە عەفرین دەگوزەرێت، ئۆپەراسیۆنێكی دژبە گروپە چەكدارەكانە نەوەك خەڵكی سڤیل”.
ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی و پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی هێرشی سوپای توركیاوە بۆسەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگهیاندوه “لەراستیدا ئەمە بابەتێكی گرنگە و پێشووتریش باسكراوە. ئەو گروپانەی ناو خاكی سوریا، كە لە نزیك سنوری توركیان، مەترسییان بۆسەر رەوشی ئەمنیی توركیا دروستكردوە. ئەنقەرە مافی خۆی بەكارهێناوە. ئۆپەراسیۆنێك بەناوی چڵە زەیتون، دەستپێبكات دژ بە چەكداران لەو ناوچەیەدا”.
ئەو پەرلەمانتارە تەرکمانە دەڵێت “دەبێت ئەوە روون بكەینەوە، ئۆپەراسیۆنەكە دژبە خەڵكی سڤیل و كورد لە ناوچەكەدا نییە، بەڵكو دژ بەو چەكدارانەیە كە بونەتە هەڕەشە بۆسەر توركیا، بۆیە ئێمە وەكو پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لەو ئۆپەراسیۆنە دەكەین، چونكە ئەو چەكدارانە هەڕەشەیان بۆسەر توركیا دروستكردوە”.
ئایدن مەعروف هەروەها دەڵێت” دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون، هەندێك لایەن لە پەرلەمانی كوردستان داوای كۆبونەوەی نائاساییان لەسەر ئەو بابەتە كردووە. پێویستە رەچاوی پەیوەندییەكانی هەرێم و توركیا بكرێت”.
سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئایدن مەعروف جەخت دەکاتەوە”هەندێك لایەن داوای كۆبونەوەیەكی تایبەتیان كردووە بۆ رەوشی عەفرین، ئێمە پێمانوایە ئەمە شتێكی ئاساییە، بەڵام دەبێت رەچاوی پەیوەندییەكانی هەریم و توركیا بكرێت. نابیت ئێمە ببینە بەشێك لەو شەڕە و، دەبێت زیاتر پاڵپشتی پەیوەندییەكانی خۆمان و توركیا بكەین”.