نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵی كورد بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌ه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، چونكه بارودۆخی ئه‌و ناوچانه به سه‌ربازی كراوه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا په‌رله‌مانی عێراق، وادەی ٥-١٢-٢٠١٨ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، په‌سه‌ندكرد. دواتر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی مه‌رسومی كۆماری بۆ ده‌ركرد ، به‌ڵام تا ئیستا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، دیاری نه‌كراوه كه بڕیاربوو پیكه‌وه به‌ریوه‌بچن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، تارق گه‌ردی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به هه‌بونی هه‌وڵیك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق رایگه‌یاند: پێمانوایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، له كاتی خۆی ئه‌نجامنادرێت هه‌وڵیك هه‌یه بۆ دواخستنی.
تارق گه‌ردی رایگەیاند: بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پیویسته سه‌ره‌تا یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌مواربكرێته‌وه ، كه هێشتا ئه‌وه نه‌كراوه. به‌شێكی زۆری نوێنه‌رانی كورد به‌هۆی بارودۆ خی دوای روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌روه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیكه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشكرای ده‌كات، کە مانگی ١٢ی ئه‌مساڵ پیشنیاركراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی عێراق، به‌ڵام تا ئیستا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش گفتوگۆ به‌رده‌وامه و هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته ریككه‌وتن.