نوچەنێت
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین، داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەکات.
لە یاداشتێکدا کە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بڵاویکردووەتەوە، واژۆی ١١ پەرلەمانتاری پێوەیە، فراکسیۆنەکە داوا دەکات، پەرلەمان دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر “ئەو پەلامار و هێرشانەی، کە دەکرێنە سەر خەڵکی سڤیلی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان”.
نوچهنێت بۆ زانیاری زیاتر پهیوهندی بهو پهرلهمانتارانهی پارتی یهوه كرد، كه واژوویان لهسهر داواكه كردبوو، بهڵام لێدوانیان لهو بارهیهوه نهدا.